کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت

964+

فەرمان سادق

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی کوردستان بێت، لە 48 کاتژمێری داهاتوودا ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش پەڵە هەور دەبێت.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:

ئەمڕۆ سێشەممە 16.5.2023
کەش/ ئاسمان بەگشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور.
پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت.

سبەی چوارشەممە 17.5.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
پلەکانی گەرما/ بە نزیکەی 1 تـــا 2 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 32 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 29 پلەى سیلیزى
دهۆک: 31 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 35 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 32 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 33 پلەى سیلیزى
سۆران: 29 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 37 پلەى سیلیزى