بەهۆی یەکتربڕی ئارامەوە بەشێک لە شەقامی 60 مەتری سلێمانی دادەخرێت

964+

توانا نەقی

لە سبەینێوە بەشێک لە شەقامی 60 مەتری سلێمانی دادەخرێت و داخستنەکەش بەهۆی کارکردنەوەیە لە پرۆژەی یەکتربڕی ئارام.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەنەوە لە سبەینێ 15.5.2023ـوە سایدی رۆشتن لە شەقامی مەلیک مەحمودەوە بەرە و شەقامی ئیبراهیم پاشا دادەخرێت.

هاوکات سایدی چوون بۆ شەقامی ئیبراهیم پاشا بەرە و شەقامی مەلیک مەحمود واتە 60 مەتری لە بەرواری 15.5.2023 کراوە دەبێت بە رووی شۆفێراندا.

پرۆژەی یەکتربڕی ئارام دەکەوێتە سەر شەقامی 60 مەتری سلێمانی و پێکهاتووە لە بەرزە پردێک و ئەندەرپاسێک.