مێش و مەگەزی کفری لەناودەبرێن

964+

هونەر فارس – کفری

لە کفری هەڵمەتی لەناوبردنی مێروو دەستیپێکردووە، مەڵبەندی تەندروستی کفریش هۆکارەکەی بۆ زۆر بوونی مێش و مەگەز دەگەڕێنێتەوە.

هەڵمەتەکە ماوەی چوار رۆژە بەردەوامە و  سەرجەم سنورەکانی قەزای کفری دەگرێتەوە.

هەڵمەتی لە ناوبردنی مێروو لە وەرزی هاویندا هۆکارەکەی بۆ زۆربوونی مێرووی زیانبەخش دەگەڕێتەوە، بە وتەی سۆران کەریم، بەرپرسی مەڵبەندی تەندروستی کفری بۆ 964.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵمەتەکە لە رێگەی دەرمانی قڕکەرەوە دەبێت و جگە لە قەزای کفری ناحیەی سەرقەڵا و ئەو گوندانەش دەگرێتەوە کە دەکەونە سنوری قەزاکەوە.

هاوینی گەرمیان لە چاو شوێنەکانی دیکە چەند پلەیەک گەرمترە و ئەمەش هۆکارێکی باشە بۆ پەیدابوونی مێرووی زیانبەخش لەسنورەکەدا.

پێداچوونەوە: توانا نەقی