فرود پاسكیلچی 68 ساڵە پاسكیل چاك دەكاتەوە
964+
كاروان ساڵحی
فرود پاسكیلچی ناوی تەواوی فرود ئەحمەد محەمەدە و تەمەنی 80 ساڵە.
لە ساڵی 1955وە دوكانی چاکكردنەوەی پاسكیلی داناوە لە گەڕەكی شۆرجەی شاری كەركوك، لە ساڵی 1963 لە لایەن (حەرەس قەومی)یەوە ئاوارەی قەزای كفری بوون، بەڵام فرود ئاگاداری ماڵەوەیان نەبووە، كە ئەوان رۆیشتوون، ناچار بە لێخوڕینی پاسكیل روودەكاتە دوزخورماتوو، پاشان لەوێوە بۆ قەزای كفری دەڕوات بۆ ئەوەی خۆی بگەیەنێت بە كەس و كارەكەی.
فرود پاشان دەگەرێتەوە بۆ كەركوك بۆ سەر كارەكەی لە نزیك مەیدانی كرێكاران، بەڵام دواتر لە ساڵی 1991 رۆژێک تاڵان دەکرێت و جارێكی دیكە لەناو بازاڕی شۆرجە جارێكی دیكە دوكانی پاسكیل دەكاتەوە.
فرود وتیشی، ئەو سەردەمە پاسكیل لە جۆرەكانی (فلێبس و هەمبەڕ و دەگلایت و هیندی و چەند جۆرێكی دیكە) بوونیان هەبوو، “جۆری زۆر باش بوون، بەڵام هی ئێستا باش نین، ئەمڕۆ چاكی دەكەیتەوە سبەینێ بۆتی دەهێننەوە و شوێنێكی دیكەی تێكدەچێت”.
هەروەها دەڵێت، سەردەمانی پێشوو پاسكیلیان بە كرێداوە بۆ یەك كاتژمێر 50 فلس، “ئەوکاتە دەوڵەمەندترین كەس لە کەرکوک 100 دینار لە گیرفانی نەبوو”.