زاخۆ کارەبای کوژاندەوە و مەترسی دابەزینی لە خۆی دوورخستەوە

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لە گەڕی 27ـەمی خولی نایابی عێراق زاخۆ توانی لە یاریگای خۆی سەرکەوتن بەسەر کارەبا تۆمار بکات و سێ خاڵی گرنگ بەدەست بهێنێت.

لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا هەردوو یانە زۆر هەوڵی گۆڵ تۆمارکردنیان دا کەچی هەوڵەکانیان بێ سوود بوون و گێمی یەکەمی یارییەکە بەبێ گۆڵ بۆ هەردوو یانە کوتایی هات.

لە گێمی دووەمی یارییەکەدا یانەی زاخۆ توانی بە لێدانێکی سزا گۆڵی یەکەمی یارییەکە لە لایەن یاریزان ( فەرحان شەکور ) تۆمار بکات.

لە خولەکی 91 یاریزان ( رەمەزان سەدیق ) یاریزانی یانەی زاخۆ توانی گۆڵی دووەم بۆ یانەکەی تۆمار بکات و بەمەش یارییەکە لە بەرژەوەندیی یانەی زاخۆ بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر کوتایی هات.

یانەی زاخۆ ئێستا لە ریزبەندی 16 یەمە و تا رادەیەک مەترسی دابەزینی لە خولی نایابی عیراق کەمبووەتەوە.

هاوکات ئەمە یەکەم بردنەوەی یانەکە بوو لە ژێر سەرپەرشتی راهێنەری نوێ نزار مەحروس.

پێداچوونەوە: توانا نەقی