لە سلێمانی

21 راوچی تۆڕیان بۆ ماسی هەڵدا خۆیان پێوە بوون

964+

فەرمان سادق

لە ماوەی مانگێکدا 21 راوچی دەستگیر کراون و زیاتر لە 200 تۆڕی ماسی و 12 بەلەمیش دەستیان بەسەردا گیراوە.

لەگەڵ ئەوەی ساڵانە وەرزی قەدەغەكردنی راوی ماسی بۆ ماوەی سێ مانگ رادەگەیەندرێت و لە 15ـی ئادار دەستپێ دەکات تاوەکو 15ـی حوزەیران بەردەوام دەبێت، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا بەشێک لە راوچییەکان پابەندی بڕیارەکەی هۆبەی سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵ نابن و بەردەوام دەبن لە راوی ماسی.

بەپێی بەداواچوونێکی 964 بە پشت بەستن بە ئامارە فەرماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی
دەرکەوتووە لەمسالدا 21 راوچی لەکاتی راوی ماسیدا دەستگیرکراون.

هەروەها دەستبەسەر زیاتر لە 200 تۆڕی ماسی، 12 بەلەمی چووپ، نۆ ماتۆڕسکیل، دوو ئۆتۆمبێل و یەک مۆلیدەی کارەباییش گیردراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە لە سنووری پارێزگای دهۆك هەتا 25ـی ئەم مانگە، 129 كەس بە تۆمەتی راوكردنی ماسی دەستگیركراون.