بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە: پارەی خۆتان لە کڕینی پشکی زیادەی حەج بەفیڕۆ مەدەن
964+
فەهمی نەبی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەجی هەرێم ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە خۆیان دووربگرن لە کڕینی پشکی زیادە یان حەجی بازرگانی، چونکە پشکی هەرێم لە حەج دیاریکراوە و ئەو کۆمپانیا و کەسانەی ئەو کارە دەکەن رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
راگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم، ئەمڕۆ 27.4.2023 بڵاوکراوەتەوە.
لە راگەیەنراەکە ئەوەش هاتووە، سعودیە رێگری دەکات لەوانەی بەناوی ڤیزای گەشتیاری دەیانەوێت بچنە حەج، چونکە سعودیە بە کۆمەڵێک رێکاری توند رێگری دەکات لەبوونی ئەو جۆرە حەجە.
دەقی راگەیانراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم
ئاگادارییه‌ك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه كه بۆ ئه‌مساڵ هیچ پشكێكی زیاتر له‌وه‌ی پێشتر بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه نه‌هاتووه و داوا لە هاوڵاتیان دەکەین کە خۆیان بەدوور بگرن لەم جۆرە کارانە تاوه‌كوو پاره‌یان به فیرۆنه‌چێت.
ئێمه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره به‌رده‌وام ده‌بین له رێكخستنی پرۆسه‌ی حه‌ج و عومره له هه‌رێمی كوردستان و هه‌ر كه‌س و كۆمپانیایه‌ك له ژێر ناوی پشكی زیاده یاخود حه‌جی بازرگانی یاخود هه‌ر ناوێكی دیكه هه‌وڵی ئه‌وه بدات پاره له هاوڵاتیان وه‌ربگرێت رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی توندی یاسایی و كارگێری ده‌بێته‌وه.
لێره‌وه به پێویستی ده‌زانین كه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ئاگادار بكه‌ینه‌وه كه ڤیزای گه‌شتیارییان هه‌یه و ده‌یانه‌وێ به‌م ڤیزه‌یه حه‌ج ئه‌نجام بده‌ن، عه‌ره‌بستانی سعودیه بۆ رێگریكردن له حه‌جی به‌بێ به‌رنامه یاخود حه‌جی بێ رێگه‌پێدان چه‌ندین رێككار و سزای راگه‌یاندووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت به ڤیزای ساڵانه حه‌ج بكه‌ن، له‌كاتی هاتنه پێشه‌وه‌ی هه‌ر كێشه و گرفتێك بۆ ئه‌و كه‌سانه له سعوودیه ئێمه وه‌كوو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه لێی به‌رپرس نین و خۆیان به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و سزایانه له ئه‌ستۆ ده‌گرن، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین هەوڵی ئەنجامدانی حەج نەدەن بەو جۆرەی کە لە هەندێک شوێنی نافەرمی بانگەشەی بۆ دەکرێت تاوەکوو پارەی بەفیرۆنەچێت و رووبەرووی کێشە نەبنەوە
ئێمه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان هاوڵاتیانمان له هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ر نوێكارییه‌ك له پرۆسه‌ی حه‌جدا هه‌بێت به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له رێگه‌ی راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه تاوه‌كوو هه‌موو هاوڵاتیان لێی ئاگاداربن.
ب – راگەیاندن و ئیرشادی حەج و عومرەی کوردستان
27/4/2023