دهۆك، دوو رۆژ ماته‌مینى گشتى راگه‌یاند
964+ زەید كۆچه‌ر . دهۆك
شەوی رابردوو به‌هۆی ته‌قینەوەی تانكییه‌كی غاز له شاری دهۆك چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 33 کەسی دیکەش برینداربوون، له سنوورى پارێزگای دهۆك له دوو لایه‌نه‌وه‌و پرسه‌و ماته‌مینى راگه‌یه نرا.
عەلی تەتەر، پارێزگارى دهۆك لەسەر رووداوەکەی شەوی رابردوو دوو رۆژ ماته‌مینى گشتى له سنوورى ئه‌و پارێزگایه راگه‌یاندو زانكۆی دهۆكیش جگه له داگرتنى ته‌واوى ئاڵاكانى زانكۆكه‌ى، سێ رۆژ ماته‌مینى راگه‌یاند,
ملله‌ت عسمه‌ت، سكرتێرى رۆژنامه‌وانى پارێزگارى رایگه‌یاند؛ بۆ كۆچی دوایی هەر چوار قوربانیه‌كه‌ى رووداوه دڵته‌زێنه‌كه‌ى پارێزگاى دهۆك، پارێزگارى دهۆک دوو رۆژ ماتەمینی گشتی له سه‌رتاسه‌رى پارێزگا راگه‌یاند.
هاوکات سه‌رۆكایه‌تى زانكۆی دهۆك، له ماڵپه‌ری فه‌رمی زانكۆكه‌یان ماوه‌ى سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند، وەک رێزگرتن بۆ گیانى ئه‌و كەسانه‌ى له رووداوى ته‌قینه‌وه‌ى تانكییه غازه‌كه‌دا بوونه قوربانى.
سه‌رۆكاتی زانكۆى دهۆك، پرسە و سەرەخۆشی له خانه‌واده‌و كەسوكار و هاوڕێ و دۆستانى ئه‌و قوربانیانه ده‌كات و هیواى سه‌لامه‌تی و چاكبوونه‌وه‌ش بۆ بریندارانى ئه‌و رووداوه‌ش ده‌خوازێ.
هاوكات سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ بڕیاری دا له‌ماوه‌ى هه‌ر سێ رۆژه ماته‌مینییه‌كه‌دا ئاڵای زانكۆ و ته‌واوى كۆلیژه‌كان دابگیرێن ، وه‌ك رێز لێنانێك له‌و قوربانیانه.
شەوی رابردوو به‌هۆی ته‌قینەوەی تانكییه‌كی غاز له شاری دهۆك چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 33 کەسی دیکەش برینداربوون، کە یەکێکیان ئەفسەرێکی باڵای پۆلیسی فریاکەوتنی دهۆکە و یەکێکیان قوتابیە.
ڕووداوەکە بەهۆی تانكی غازی فڕنێك كه له هه‌مان باڵه‌خانه‌دا لە به‌شه‌ناوخۆییه‌كی قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی لێیه له گه‌ڕه‌كی گرێ باسێ، ته‌قیوه‌ته‌وه.