حكومه‌ت چه‌ند برٍیارێكى بۆ پاراستنى گوڵى شلێر جێبه‌جێ كرد

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى حاجى ئۆمه‌ران، بۆ پاراستنى گوڵه‌ شلێره‌كانى سنووره‌كه‌ى چه‌ند رێكارێكی گرتووەته‌به‌ر، یه‌كێك له‌وانه‌ داخستنى رێگایه‌كه‌ له ‌به‌رده‌م هاوڵاتیان و گه‌شتیاران بۆ ئه‌وه‌ى نه‌چنه‌ ئه‌و شوێنانه‌.

عه‌بدولوه‌هاب مه‌حمود به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى حاجی ئۆمه‌ران به‌ 964ـى راگه‌یاند “باشترین چاره‌سه‌ر داخستنى ئه‌و رێگایه‌ بوو، كه‌ ده‌چێته‌ ئه‌و شوێنه‌ى گوڵه‌شلێره‌كانى لێیه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هێزى ژینگه‌پارێز له‌ سنوورى حاجی ئۆمه‌ران نییه‌، ناچار بوون‌ ئه‌و بڕیاره‌ ده‌ربكه‌ن.

وتیشی “له‌كاتى شه‌ڕی داعش هه‌رچی هێزى ژینگه‌پارێزى ئه‌و سنووره‌ هه‌بوو، هه‌موویان گواسترانه‌وه‌، تا ئێستاش ئه‌و هێزانه‌ نه‌گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌”.

له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا، ژینگەدۆستانی سنوورى باڵەکایەتی ناڕه‌زایی تووندیان له‌باره‌ى له‌ناوبردنى رێژه‌یه‌كی زۆرى گوڵه‌ شلێره‌كان ده‌ربڕی و ئه‌و كه‌سانه‌‌یان به‌ “تێکدەرانی ژینگە” ناوبرد.

دواى به‌دواى له‌ناوبردنى ئه‌و گوڵانه،‌ هه‌ندێك رێكار گیرانه‌به‌ر، له‌وانه‌ش دانانى كه‌سی ژینگه‌دۆست بۆ چاودێریی سنوورى چیای هەڵگورد و گۆمى فێڵاو و داخستنى گوندى کیکان.

ژینگه‌دۆستانى باڵه‌كایه‌تى له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، داواكارن ئه‌و كه‌سانه‌ى گوڵه‌ شلێره‌كانیان له‌ناوبردوون، بدۆزرێنه‌وه ‌و سزاى خۆیان وه‌ربگرن.

حكومه‌ت چه‌ند برٍیارێكى بۆ پاراستنى گوڵى شلێر جێبه‌جێ كرد