مانچێستەر یونایتد. فۆتۆ: X
رووبەڕووی مان سیتی دەبێتەوە
مانچێسته‌ر یونایتد گه‌یشته یاریی كۆتایی
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد گه‌یشته یاریی كۆتایی جامی ئینگلته‌را، دوای بردنه‌وه‌یه‌كی زه‌حمه‌ت له یانه‌ی برایتۆن.
ئه‌م ئێواره‌یه یاریی پێش كۆتایی جامی یه‌كێتیی ئینگلته‌را له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی برایتۆن و مانچێسته‌ر یونایتد له یاریگه‌ی وێمبڵی به‌ڕێوه‌چوو.
دوای زیاتر له 120 خوله‌ك، كه كاتی ئاسایی و دوو گێمی زیادكراو بوو، هه‌ردوو تیپ به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
دواتر به لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به 7-6 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه و گه‌یشته یاریی كۆتایی.
له یاریی كۆتاییشدا مانچێسته‌ر یونایتد رووبه‌ڕووی مانچێسته‌ر سیتیی هاوشاریی ده‌بێته‌وه، كه له سێی حوزه‌یرانی داهاتوو هه‌ر له وێمبڵی ده‌كرێت.