• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

لە سلێمانی هاوڵاتیان تا بەربانگ جلی كوردی دەكڕن

964+

ئاودێر عومەر- سلێمانی

لەگەڵ نزیكبوونەوەی جەژنەكان، هاوڵاتیان روو لە بازاڕەكان دەكەن و جل و بەرگ دەكڕن، بەشێكی زۆر لە هاوڵاتیان جلی كوردی دەكڕن، جلە كوردییەكان  جۆراوجۆرن.

ئاودێر عومەر، پەیامنێری 964 لە بازاڕی سلێمانی لەگەڵ چەند هاوڵاتیەك قسەیكردووە و دەڵێن دەیانەێت بۆ جەژن بەجلێكی نوێی كوردییەوە دەربكەون و پێیان خۆشە جەژنەكەیان بەجلی كوردییەوە ببەنەسەر.

یەكێك لە بەرگدورەكان دەڵێت، ئەمساڵ زۆرترین هاوڵاتی داوای جلی كوردیان كردووە و هەموو جۆرەكانیان حەز لێیە، لەچاو ساڵانی تر ئەمساڵ زۆرترین جلی كوردییان بۆ جەژنی رەمەزان دوریوە.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد

سێ ساڵ بەسەر رووداوەكەدا تێپەڕی

ئەو شەوەی بە 12 موشەكی بالیستیی ئێرانی ماڵەكەی شێخ باز وێران کرا

964+

ژووری هەواڵ

سێ ساڵ لەمەوبەرو بەدیاریکراوی لە درەنگانێکی شەوی 13ی ئاداری 2022 روویدا، ماوەیەکی ویست تاخەڵک تێگەیشت ئەمە هێرشی ئێرانە بۆ سەر ماڵی شێخ باز بەرزنجی سەرمایەداری دیاری شارەکە.

ئەوساڵە ئێران لەوپەڕی هێزو باڵادەستی خۆیدا بوو، لە هەر جێیەکی تر زیان بە بەرژەوەندییەکانی بگەیشتبایە، لە هەولێر تۆڵەی بۆ دەکردەوە.

بە ماوەیەکی کەم دوای هێرشەکە دەزگای دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند 12 موشەکی بالیستی لە دەرەوەی سنوورەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە ئاڕاستەی هەولێر کراون، هەر دوای ئەوە سوپای پاسدارانی ئێران خۆی کرد بە خاوەنی هێرشەکان و لە راگەیەندراوێکدا وتی ”ناوەندی بەڕێوەبەرایەتیی پیلان و شەڕانگێزییەکانی زایۆنیزم”ی کردووەتە ئامانج، بەڵام ئەو ناوەندە ئێرە بوو، ماڵی شێخ باز لەسەر رێگای هەولێر – پیرمام.
ماڵە گەورەکەی شێخ باز لەژێر زەبری موشەکەکاندا خاپوور بوو، بە رێکەوتێکی سەیر خۆی و ماڵ و منداڵی دەرباز بوون.

شێخ باز وێنەی هاوسەرو منداڵەکانی بڵاودەکاتەوە

شێخ باز وێنەی هاوسەرو منداڵەکانی بڵاودەکاتەوە