ڤیدیۆ: زیانی زۆر به هاوینهههزاری سیپه گه‌یشت
964+
زەید کۆچەر- ئاکرێ
بەهۆی خراپیی کەشوهەوا و بای بەهێزه‌وه هاوینەهەواری سیپە بە كه‌لوپه‌له‌كانییه‌وه لەناو چوو، زیانی زۆری مادیشی بەرکەوت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵند رەزا، سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ بە تۆڕی 964ی وت، “بەهۆی نالەباریی کەشوهەوای ئاکرێ و بارینی رێژەیەکی زۆری باران، زیانی مادیی زۆر بەر هاوینەهاواری ئاکرێ کەوت، کە ژمارەیەک دوکان و بازاری نێو هاوینەهاوارەکە لە نێو چوون و سەقفی دوکانەکان ئاوێکی زۆری کەوتووه‌تە سەر و لەناوچووە” .
وتیشی، بەهۆی چڕیی بارانبارین لە ئاکرێ رێگه‌ی هاوینەهاواری سیپە داخرا، ئه‌مه‌ش بەهۆی تێكچوونی قیڕی رێگه‌كه و كۆبوونه‌وه‌ی ئاوی زۆر له‌سه‌ریدا.
لە هاوینەهەواری سیپە ئاو چووه‌ته ناو چه‌ند دوكانێكه‌وه و زیانی مادییان بەرکەوتەوە.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا