ئەم وێنەیە لە پەیجی فەڕمی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی وەرگیراوە.
"شەپۆلێكی بارانبارین بەڕێوەیە"
“سلێمانی رووبەڕووی لافاو دەبێتەوە”
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ئامادەكاری دەكات بۆ رووبەڕووبونەوەی لافاو لە شارەكە.
لە فەیسبووكی شارەوانی سلێمانیدا، هەواڵێك دانراوە، لەگەڵ ژمارەیەك وێنە، كە سەرقاڵی پاككردنەوەی ئاو ئاوەڕۆكانی شارەكەن و تێیدا هاتوە،تیمەکانی هەرسێ بەشی ئاوەڕۆو خزمەتگوزاریی و ئامێرەکانی سەر بەسەرۆكایەتی شارەوانی دەستیان بەپاكردنەوەی شوێنە گشتیەكان و ئاوەڕۆكان كردووە.
، نوسراوە، هەرسێ کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ وخاشاک، بەهۆی ئەو كەشوهەوایەی كە پێشبینیی دەكرێت لە ڕۆژانی ئایندەدا، خرانە ئامادەباشیەوە و هەروەها هەستان بەپاککردنەوەی مەنهۆڵەکان و سەرە مەنهۆڵەکان، كە چەندین سەرە مەنهۆڵ لەلایەن كەسانی نابەرپرسەوە نەماون لەهەمانكاتدا
شارەوانیی سلێمانی، داوا لەهاووڵاتیان دەکات، کە مەنهۆڵی ماڵەکانیان پاکرابگرن و هاوکارمانبن، لەپاکراگرتنی مەنهۆڵ و ئاوەڕۆکانی بەردەم ماڵەكانیان.