بە هۆی پۆڕنستارێکەوە

دۆناڵد تره‌مپ له‌ دادگایه‌ و ره‌نگه‌ ده‌ستگیر بكرێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

له‌ رووداوێكی مێژووییدا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا له‌ دادگای مانهاتن ئاماده‌یه‌، ئه‌گه‌ر دادوه‌ر بڕیاری ئازادی نه‌كات ناتوانێت شوێنه‌كه‌ جێبهێلێت.

ئه‌م سێشه‌ممه‌ به‌ كاتی ئه‌مریكا “ئه‌م ئێواره‌یه‌ به‌ كاتی كوردستان”، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا به‌ تۆمه‌تی بێده‌نگكردن و پێدانی پاره‌ به‌ ژنه‌ ئه‌كته‌رێكی پۆڕن به‌ ناوی ستۆرمی دانیێڵز له‌ دادگای مانهاتن ئاماده‌بوو.

تۆڕی هه‌واڵی CNNی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، ئێستا تره‌مپ له‌ رووی پراكتیكییه‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌، ناتوانێت باڵه‌خانه‌ی دادگا جێبهێڵێت، ته‌نیا ئه‌گه‌ر بڕیاری ئازادكردنی له‌ لایه‌ن دادوه‌ره‌وه‌ بۆ ده‌ربچێت.

ترامپ پێش چوونه‌ژووره‌وه‌ی بۆ دادگا، سڵاوی له‌ هه‌واداران و لایه‌نگرانی كرد، كه‌ له‌ به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بوون، به‌ڵام شرۆڤه‌كارانی CNN ده‌ڵێن، تره‌مپ “خه‌مبار و تووڕه‌” دیاره‌، لایه‌نگرانیشی پێیان وایه‌ ئه‌مه‌ سووكایه‌تییه‌ به‌و ده‌كرێت.

سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، به‌ تۆمه‌تی بێده‌نگكردن و پێدانی پاره‌ به‌ ستۆرمی دانیێڵزی ژنه‌ ئه‌كته‌ری فیلمه‌كانی پۆڕن، پێش چه‌ند رۆژێك له‌ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2016ی ئه‌مریكا، تۆمه‌تبار كراوه‌.