لە 48 کاتژمێری داهاتوودا 2 بۆ 3 پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
964+
فەرمان سادق
چاوەڕوان دەکرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما بەرز ببنەوە، ئاسمانیش نیمچە هەور دەبێت.
دەزگای کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، کەشى پێشبینیکراوی ئەمڕۆ سێشەممە 4.4.2023 ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرماش یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبێتەوە.
بۆ سبەی چوارشەممە 5.4.2023، کەشی ئاسمان وەک ئەمڕۆ دەبێت،لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆزێکى سووک، هەروەها پلەکانی گەرماش وەک ئەمڕۆ پلەیەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 22 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 21 پلەى سیلیزى
دهۆک: 22 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 25 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 21 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 22 پلەى سیلیزى
سۆران: 19 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 26 پلەى سیلیزى