کەشناسی کاتی کۆتایی هاتنی بەفرەکەی ئاشکراکرد
964+
توانا نەقی
وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمشە و نمە باران لە سەنتەری شارەکان بەردەوام دەبێت و تا سبەی بەیانیش بەفر بە شێوەی پچڕ پچڕ لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.
سەبارەت بە پلەکانی گەرماش کەشناسی ئاماژەی بەوەکردووە پلەکانی گەرما زیاتر روو لە نزمبوونەوە دەکەن بە بەراورد بە پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ.
سەرباری بارینی باران و بەفر لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە باشوری هەرێم خۆڵ بارین هەیە و مەودای بینین لە پارێزگای کەرکوک دوو کیلۆمەترە.
کەشناسی زۆرترین رێژەی باران بارینی لە 12 کاتژمێری رابردوودا بڵاوکردووەتەوە و زۆرترین باران بارین لە پارێزگای هەولێر و لە قەزای پیرمام بووە بە بڕی 9.4 ملیم، لە دهۆکیش لە قەزای زاخۆ 8 ملم باران باریوە، سلێمانی لە ناحیەی هەڵشۆ 6.6 ملیم باران باریوە و کەرکوک هیچ بڕێک نەباریوە و هەڵەبجە 0.4 ملیم باران باریوە.
بە پیی بڵاو کراوەکەی کەشناسی هەرێم بێت تا سبەی بەیانی 1.4.2023 باران بارین و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت