باشووری خورماتوو

ده‌ست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە مووشەک و سووتەمەنیدا گیرا


سیروان خورشید – خورماتوو

لە بازگەی سەرحەی باشووری خورماتوو لەسەر رێگای سەرەکیی کەرکوک – بەغدا، ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه‌ 29.11.2026 شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی جۆری “تۆیۆتا پرادۆ” بە خێراییەکی زۆر بازگەکە دەبڕێت و دوای راوەدونانی، ئۆتۆمبێلەکەی بە بڕێک مووشەک و سووتەمەنییەوە جێدەهێڵێت و هەڵدێت.

محەمەد عەبدوڵا، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی خورماتوو بە 964ـی وت، “ئۆتۆمبێلێکی جۆری پرادۆ بە خێراییەکی زۆرەوە بە ناو بازگەی سەرحەدا تێپەڕیوە و ئامادە نەبووە بوەستێت، دەستبەجێ دوو مەفرەزەی بازگەکە بەدوایدا رۆیشتوون و راوەدوویان ناوە، بەڵام شۆفێرەکە لە نیوەی رێگادا ئۆتۆمبێلەکەی جێهێشتووە و بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتووە.

وتیشی، پۆلیس و هێزەئەمنییەکان دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گرتووە و لە کاتی پشکنیندا دەرکەوتووە، کە جلیکانی سووتەمەنی و ژمارەیەک مووشەکی تێدایە، ئێستاش لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە دەستیپێکردووە و گەڕان و پشکنینی هێزە ئەمنییەکان بەردەوامە بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی شۆفێرە هەڵاتووەکە.

پێشتریش چه‌ند جارێک له‌و سنووره‌دا مووشه‌ک و درۆن ئاراسته‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌، به‌ تایبه‌تی هێرشی درۆن بۆ سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر له‌ قادر كه‌ره‌م.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا