رەنگى رەشە

ئەو برنجەى تەمەن درێژ دەکات لە فێستیڤاڵى بەردەم پارکى شانەدەر نمایشکراوە

رێباز یونس- هەولێر

هەموومان راهاتووین لەسەر بینینی برنجی سپی یان قاوەیی لەسەر سفرەکانمان، بەڵام لە فێستیڤاڵى بەرهەمە خۆماڵییەکانى بەردەم پارکى شانەدەر لە هەولێر، برنجى رەش نمایشکراوە کە جۆرێکى دەگمەنە.

ئەم برنجە لە جیهاندا بە برنجی قەدەغەکراو ناسراوە، چونکە لە سەردەمی کۆندا لە چین، تەنیا پاشا و خانەدان و زەنگینەکان بۆیان هەبوو بیخۆن و خواردنی بۆ خەڵکی ئاسایی قەدەغە بوو.

برنجەکە بەهاى خۆراکى بەرزى هەیە، بەڵام تام و رەنگى جیاوازە لە برنجى سپى و تامەکەى لە چەرەز دەکات و شێوەى لێنانیشى جیاوازە.

هەرچەندە لە رابردوو نرخەکەى زۆر بەرز بووە، بەڵام لە فێستیڤاڵەکە نرخى کیلۆیەکى لە نێوان 10 بۆ 15 هەزار دینارە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح