تەنیا عادیلەخانم و نوخشەناسیح ژن بوون

تائێستا نازانرێت هەڵەبجە چەند قائیمقامى هەبووە

ئەمەل ناجى- هەڵەبجە

قایمقامی قەزای ناوەندیی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، سەرقاڵی کۆکردنەوەی ئامار و مێژووی سەرجەم قایمقامەکانی شارەکەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی زۆربەی داتاکان لە بەغدا بوون، تا ئێستا ئامارێکی وردیان لەبەردەستدا نییە.
سمکۆ سالار، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەڵەبجە بە 964ـی وت، “سەرقاڵی کۆکردنەوەی ئاماری قایمقامەکانی شارین، هەروەها کۆکردنەوەی ئامار و مێژووی کاتی بوون بە قایمقام و کۆتایی هەموو قایمقامەکانی هەڵەبجەین”.
سەبارەت بە هۆکاری نەبوونی زانیارییەکان ، سمکۆ سالار روونیکردەوە، لەبەر ئەوەی زۆربەی ناو و مێژووەکەیان لە بەغدا بووە، بۆیە تا ئێستا هیچ ئامارێکی وردمان لەبەردەستدا نییە.
قایمقامی هەڵەبجە لەبارەی پێگەی ژنانیشەوە لە مێژووی بەڕێوەبردنی شارەکەدا وتی، تەنیا عادیلە خانم و نوخشە ناسیح دوو قایمقامی ژن بوون، ئاماژەی بەوەشکرد کە لە ئێستادا ژنان رۆڵێکی باڵای کارگێڕییان هەیە لە هەڵەبجە.
ئەمڕۆ، رۆژى هەڵەبجەیە و 157 ساڵ بەسەر قەزابوونى شارەکەدا تێدەپەڕێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح