كەشتی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینكۆڵن
سێنتكۆم وهڵامی ئێران دهداتهوه
“هیچ جۆره باجێكمان له گهرووی هورمز له كهشتییهكان وهرنهگرتووه”
ئهرسهلان عهبدوڵا
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتكۆم) رایگەیاند، هێزەکانیان و هاوبەشە ناوچەییەکانیان کۆنتڕۆڵی گەرووی هورمزیان كردووه، رەتیشیدەکەنەوە هیچ جۆرە باج و رسوماتێکیان بەسەر کەشتییە ترانزێتییەکاندا سهپاندبێت.
ئەم راگهیاندراوهی سێنتکۆم لە هەژمارە فەرمییەکانی خۆیدا بڵاویکردووهتەوە، وەڵامێک بوو بۆ زنجیرەیەک لێدوانی فەرماندەیەکی سەربازیی ئێران لە 24 کاتژمێری رابردوودا.
فهرماندهیی ناوهندی ئهمریكا تۆمهتی کۆکردنەوەی 2.5 ملیۆن دۆلاری وەک رسومات لەو کەشتیانەی کە لە گەرووەکەدا تێدەپەڕن، رەتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە، رێڕەوی ئاویی نێودەوڵەتی کراوەیە بۆ هاتوچۆی ئازاد و سەلامەت بەبێ هیچ پارەیەک، لەژێر پاراستنی ئەمریکادا، هەروەها هەزاران کەشتی و ملیارەها بەرمیل نەوتی خاو پێشتر تێیدا تێپەڕیون.
لە بابەتێکی پەیوەندیداریشدا، سێنتکۆم رەتیکردەوە کە کەشتی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکۆڵن لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی “داستانی تووڕەیی” لەلایەن ئێرانەوە کرابێتە ئامانج یان داوای هاوكارییان كردبێت بۆ چۆڵکردنی كهشتییهكه له کارمەندەکانی.
سێنتکۆم روونیکردەوە گرووپی هێرشبەری کەشتییە فڕۆكههەڵگرەکان ئەرکی شەڕکەرانهی خۆیان بە سەرکەوتوویی تەواو کردووە و مانگی رابردوو بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە ئەمریکا.