پەیامنێری 964: وانییە و هێز نەجوڵاوە

دەنگوباس هەبوو هێزی عێراق بەرەو چاڵە نەوتەکانی گەرمیان جوڵێندرابێت

میلاد جەلال-گەرمیان

لە بەیانییەوە دەنگوباس هەبوو کە گوایە هێزێکی سوپای عێراق بە ئاڕاستەی چاڵە نەوتەکانی گەرمیان جوڵەی پێ کراوە، بەڵام پەیامنێری 964 لە چوار سەرچاوەی پرسی کە ئاگایان لێیەتی، وتیان شتی وانییە.

دەنگوباسەکەی هاتبوو بەم شێوەیە بوو: ئەمڕۆ پێنجشەممە 26.11.2026 هێزێکی لیوای هاوبەشی سوپای عێراقی لە کەرکوکەوە بە ئاڕاستەی کفری جوڵێندراوەو بە دیاریکراوی بۆ ناحیە کوڵەجۆ کە بیرەنەوتی (چاڵاو خالید)ی لێیە.

میلاد جەلال پەیامنێری 964 دوای هەواڵەکە کەوت و لەگەڵ چوار سەرچاوە قسەیکرد:
سەڵاح محەمەد بەڕێوەبەری ناحیەی کوڵەجۆ (چاڵە نەوتەکان لە ناحیەکەی ئەواندایە)
پۆلیسی نەوت و گاز (ئەوان کێڵگەکە دەپارێزن)
ئاسایش
سەرچاوەی ئەمنی دیکە
هەر چواریان وتیان وانییەو هیچ هێزێک جوڵەی پێ نەکراوەو بارودۆخ ئاساییە، نە پێشمەرگەو نە هێزە ئەمنییەکان نە کەوتوونەتە ئینزارەوە.

کوڵەجۆر لە گەرمیانە، دەکەوێتە نێوان گوڵاڵەو کەلارەوە.