رووداوێكی سه‌ختی هاتوچۆ له‌ هه‌ولێر

“كه‌سێک گیانی له‌ده‌ستداوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندارن”

ئه‌حمه‌د شه‌مزین

ئه‌م ئێواره‌یه‌ رووداوێكی سه‌ختی هاتوچۆ له‌ رێگه‌ی به‌حركه‌ روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ هاوڵاتییه‌ک گیانی له‌ده‌ست دا و دوو هاوڵاتی دیكه‌ش بریندار بوون.

له‌ رووداوه‌كه‌دا حه‌وت ئۆتۆمبێل به‌یه‌كیانداداوه‌ و كاره‌ساتیان ناوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام یه‌كێك له‌ ئۆتۆمبێله‌كان به‌ سووكی پێكراوه‌ و شوێنه‌كه‌ی زوو جێهێشتووه‌.

سامان سه‌لمان به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ته‌ندروستیی هه‌ولێر بۆ 964 پشتڕاستیكرده‌وه‌، هاوڵاتییه‌ک گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و دوو برینداریش گواستراونه‌ته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌.

هاوكات تیمه‌كانی هاتوچۆ گه‌یشتنه‌‌ شوێنی رووداوه‌كه و ئۆتۆمبێله‌ تێكشكاوه‌كانیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ لابرد‌، كه‌ جه‌نجاڵیی هاتوچۆ دروست ببوو‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا