قۆناغی یه‌كه‌مه‌

 فەرمانبەرانی قەزای چۆمان زه‌وییان وه‌رگرت

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

قۆناغی یەکەمی دابه‌شكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران له‌ قه‌زای چۆمان به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا 600 پارچە زەوی بە شێوەی تیروپشک دابەش کرا.

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 25.11.2026 له‌ بۆنه‌یه‌كدا پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی له‌ قه‌زای چۆمان ده‌ستیپێكرد و تێیدا وه‌ک قۆناغی یه‌كه‌م، به‌ تیروپشك زه‌وی به‌سه‌ر 600 فه‌رمانبه‌ر دابه‌شكرا.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا، هەڵگورد شێخ نەجیب سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سۆران، رایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی قەزای ناوەندی سۆران و قەزای سیدەکانیش دەکرێت.

رۆژی 27.3.2024 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا زەوی بەسەر فەرمانبەران دابه‌ش بكرێت، هەروەها رۆژى 31.5.2024، رێنمایی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە رۆژنامەی وەقائیعی كوردستان بڵاوكرایەوە و روونکراوەتەوە کە کێن ئەوانەى سوودمەند دەبن لە وەرگرتنى زەوی یان سودمەند نابن.