پرۆژه‌ی سینه‌ما و جه‌ماوه‌ر ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

ئه‌مڕۆ فیلمی “ماڵی نه‌نه‌” له‌ هه‌ولێر به‌ خۆڕایی نمایش ده‌كرێت

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سینه‌ما و شانۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند، پڕۆژه‌ی سینه‌ما و جه‌ماوه‌ر ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و ئه‌مڕۆ فیلمی كوردی “ماڵی نه‌نه‌” نمایش ده‌كرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ په‌ڕه‌ی فه‌رمیی خۆی له‌ سۆشیال میدیا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25.11.2026 چالاكییه‌كانیان به‌ پاڵپشتیی پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ هه‌فتانه‌ له‌ هۆڵه‌كانی سینه‌مای ئیمپایه‌ر له‌ فامیلی مۆڵ فیلمێک پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و هاتنی بینه‌ران و جه‌ماوه‌ریش به‌خۆڕاییه‌.

له‌ ماوه‌ی رابردوو به‌هۆی باران و لافاوه‌كه‌ی 7.11.2026، سینه‌ماكانی ئیمپایه‌ر زیانیان به‌ركه‌وت و نمایشه‌كانیش وه‌ستان، به‌ڵام دواتر ده‌ستیپێكرده‌وه‌.

له‌ یه‌كه‌م نمایشی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی سینه‌ما و شانۆی هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ فیلمی ماڵی نه‌نه‌ كاتژمێر 4:00 نمایش ده‌كرێت، كه‌ له ده‌رهێنانی محه‌مه‌د مسته‌فا و نواندنی خه‌رمان هیرانی و سیروان جه‌مال و دكتۆر هه‌ڵوێست و چه‌ند ئه‌كته‌رێكی دیكه‌یه‌.

ئه‌مڕۆ فیلمی “ماڵی نه‌نه‌” له‌ هه‌ولێر به‌ خۆڕایی نمایش ده‌كرێت