پۆلیسی گەرمیان
“باندێکی سێ کەسیمان بە تۆمەتی مامەڵەکردن بە ئامێری قۆپیکردن دەستگیرکرد”
ئهرسهلان عهبدوڵا
پۆلیسی گهرمیان رایگهیاند، سێ كهسیان دهستگیر گردووه، كه كاری كڕین و فرۆشتنی ئامێری قۆپیهكردن “گزیكردن”یان كردووه.
پۆلیسی گهرمیان ئهمڕۆ دووشهممه 23.11.2026 له راگهیاندراوێكدا دهڵێت، لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان – نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن لە گەرمیان، توانییان باندێکی سێ کەسی دەستگیر بکەین کە پێکهاتوون لە دوو کوڕ و کچێک.
له راگهیاندراوهكهدا هاتووه، “تۆمەتباران هەستاون بە ئەنجامدانی کاری کڕین و فرۆشتن بە ئامێری قۆپیکردن (گزی) و پرسیارەکانی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی، لە کاتی دەستگیرکردنیشیاندا، توانرا دەستبگیرێت بەسەر چەندین ئامێری تایبەت بە قۆپیهکردن، لهوانه بیستۆکی بچووکی ناو گوێ، پاتری، سیمکارت و چەندین کەرەستەی تری پەیوەندیدار بەم کارە نایاساییه”.
پۆلیسی گهرمیان ئاشكرای كرد، ئێستا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، تۆمەتباران بەپێی ماددەی 240 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە پەڕاوەکەیاندا بەردەوامە.