وەحیدی: بەزاندنی سنووری ئاسمانیمان هێڵی سوورە
سوپای پاسداران ڤیدیۆی ساتی هێرش کردنەسەر بنکەکانی ئەمریکای لە بەحرەین بڵاوکردەوە
شۆڕش قادری
سوپای پاسداران ڤیدیۆی هێرش کردنەسەر بنکەکانی ئەمریکای لە بەحرەین بڵاوکردەوە و وەحیدیـش هەڕەشە دەکات و دەڵێت، بەزاندنی سنووری ئاسمانی ئێران هێڵی سوورە.
شەوی رابردوو هێزەکانی ئێران هێرشیان کردە سەر چەند شوێنێکی بەحرەین، دواتر وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکە رایگەیاند، لە هێرشەکەدا کارگەیەکی پیشەسازیی مەدەنی کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە ئاگر لە کارگەکە کەوتووەتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 22.11.2026 سوپای پاسدارانی ئێران ڤیدیۆی ساتی هێرشەکەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “بە موشەک و درۆن دوو راداری سیستمی بەرگری موشەکی ئەمریکامان لە جۆری پاتریۆت لە بنکەکانی عەوالی و رەفاعی بەحرەین کردە ئامانج”.
هاوکات ئەحمەد وەحیدی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، “سنووری ئاسمانی وڵاتەکەمان هێڵی سوورەی هێزە چەکدارەکانمانە و لە ئەگەری بەزاندنی، وەڵامێکی یەکلاکەرەوەمان دەبێت”.