بریکارێکى خۆراکە لە کاتى دابەشکردنى بەشەخۆراک بەسەر هاوڵاتیاندا _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
ئەگەر ئەم کارە نەکەن سزا دەدرێن
هۆشداری بە بریکارەکانی خۆراک دەدرێت
کوردستان جەلال
ئەو بریکارانەی پارەی لیستی خۆراکیان نەداوە، دوامۆڵەتیان بۆ دیاریکرا و بە پێچەوانەوە سزادەدرێن.
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر، بریکارانی خۆراکی بنکەکانی [ 213 + 214 + 215 + 216 + 220 + 221 ] ئاگاداردەکاتەوە کە تا ئێستا پارەی لیستی خۆراکیان نەداوە، دوا مۆڵەت بۆ رادەستکردنی پارە، رۆژی چوارشەممە 25/11/2026ە.
دەشڵێت، هەر بریکارێک تا ئەو کاتەی دیاریکراوە پارەی نەدابێت خۆی بەرپرس دەبێت لەهەر سزایەک و هەر بریکارێکی تر جگە لەو بریکارانەی کە لەسەرەوە بنکەکانیان نووسراوە رۆژی یەکشەممە 22/11/2026، دوا مۆڵەتی پارە وەرگرتن دەبێت.