وتەبێژی حکومەتی عێراق:

“پاراستنی بۆرییە نەوتییەکان لە پێشینەی کارەکانمانە”

کوردستان جەلال

حکومەتی عێراق لە بەدواداچوون له‌ پرسی بەقاچاخبردنی نەوت بەردەوامە و وته‌بێژه‌كه‌یان دەڵێت، کەس لە یاسا دەربازی نابێت.

حەیدەرعەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، دەڵێت، پاراستنی بۆرییە نەوتییەکان لە پێشینەی کارەکانە، رێنمایی بە دەزگا ئەمنییەکان دراوە بۆ بەدواداچوونی سەرجەم ئەو کەس و لایەنانەی گومانی بەقاچاخبردنی نەوتیان لێدەکرێت.

دەشڵێت، “هەر کەسێک ناوی لە لێکۆڵینەوەکانی دۆسیەی قاچاخچێتیی نەوتدا بێت، رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە”.