به‌رزبوونه‌وه‌ی دۆلار بازاڕی كوردستانی شێواندووه‌

“ئاویش له‌ پاش دۆلار گران بووه‌”

كۆسره‌ت ئه‌حمه‌د – هه‌ولێر

نرخی كه‌لوپه‌ل و خوارده‌مه‌نی هه‌روا دێت گران ده‌بێت‌ و هاوڵاتیانی نیگه‌ران كردووه‌، ئه‌ركیشی قورس كردوون، خاوه‌ن كۆگایه‌كی كه‌لوپه‌ل و خۆراكیش ده‌ڵێت، پێویسته‌ حكومه‌تی عێراق گومرگی سه‌ر كه‌لوپه‌لی خۆراک لاببات..

به‌هۆی گرانبوونی نرخی دۆلار، له‌ دوای بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخەکەی له‌ بانكی ناوه‌ندی بۆ 151 هه‌زار دینار بۆ هەر 100 دۆلار، ئیتر كه‌لوپه‌ل به‌ گشتی و خواردن به‌ تایبه‌تی له‌ بازاڕی كوردستان و عێراقیش گران بووه‌.

رێبوار غازی، خاوەن کۆگایه‌كی خواردن و وشكه‌یه‌ له‌ هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 19.11.2026 به‌ 964ی وت، ته‌نانه‌ت ئاویش گران بووه‌.

ئه‌و ده‌ڵێت، برنج و رۆن و خواردنه‌ پێویسته‌كان گران بوون، هاوڵاتیان به‌ ئاگاییه‌وه‌ شت ده‌كڕن و ته‌نانه‌ت كه‌متریش ده‌كڕن.

ئه‌و پێی وایه‌ گرانبوونی دۆلار و شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كیی گرانبوونی شته‌كانن.

ئه‌و كاسبكاره‌ پێشنیاز ده‌كات حكومه‌تی فیدڕالی باجی سه‌ر هاورده‌كردنی خۆراک لا ببات، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زینی نرخه‌كان.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا