تمەنیش بووە بە تۆڵەکە
مامەڵەکارێکى دۆلار؛”دڵنیابن دۆلار دادەبەزێتەوە”
964
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
هەرچەندە نرخى دۆلار لە بازاڕدا بەرزە و لەبن 172 هەزارەوە مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەڵام مامەڵەکارێکى دۆلار دڵنیایى دەدات کە نرخەکەى دادەبەزێت و تمەنیش وەک تۆڵەکەى بەهارى لێهاتووە.
نازم محەمەد کە مامەڵەکارێکى دۆلارە بە 964ـى وت،”بەهۆى کەمبوونەوەى دۆلار لە بازاڕدا بەهاکەى بەرز بووەتەوە، ئەوەش پەیوەندى بە ناجێگرى بارودۆخى عێراقەوەیە”.
ئەو دڵنیایى دەدات کە ئەمەى ئێستا هەیە کاتییە و دۆلار دادەبەزێتەوە.
لە کاتژمێر 1:30 خولەکى دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، 17.11.2026، نرخى کڕینى 100 دۆلار بە 171.750 دینارە و نرخى فرۆشتن بە 171.250 دینارە.
لەبەرامبەر بەرزى دۆلار، تمەن وەزعى خراپە و یەک ملیۆن تمەن تەنیا بە 3 دۆلار و قسورێکە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح