له سێبه‌ردان و هه‌ولێری نوێ ئاوه‌ڕۆی گه‌وره دروست ده‌كرێن. فۆتۆ: شاره‌وانیی هه‌ولێر
لە کوێ؟
شارەوانیی هەولێر: پڕۆژەیەکی گەورەی ئاوەڕۆ جێبەجێ دەکرێت
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر رایگه‌یاند، لە سنووری شارەوانیی سێ، لە گەڕەکەکانی سێبەردان و هەولێری نوێ، دەستی بە جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی گەورە و گرنگی ئاوەڕۆ کراوه، کە ئامانج لێی پاراستنی سەلامەتیی ماڵ و ژیانی هاوڵاتییانە.
شاره‌وانیی هه‌ولێر له راگه‌یاندراوێكدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16.11.2026 ده‌ڵێن، ئەم پرۆژەیە لە چەند هەنگاوێکی گرنگ پێکهاتووە، کە هەموویان پێکەوە گرێدراون بۆ رێگریکردن لە کۆبوونەوەی ئاو و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی دروستبوونی لافاو لەو ناوچانەدا.
“ئێستادا ئەندازیاران و تیمی شارەزا دەستیان بە دانانی ئاوەڕۆی لوولەیی کردووە لەو شوێنانەی کەوا پێویست و گرنگ و خاڵی لاوازن لە ئاوی زیادەی باران، هاوکات کاری دووبارە خاوێنکردنەوە و فراوانکردنی کەند و رێڕەوە سروشتییەکان دەکرێت، بۆ ئەوەی ئاوی باران بە ئاسانی بڕوات و لە گەڕەکەکاندا کۆنەبێتەوە، لەگەڵ ئەوه‌شدا، ئاوەڕۆ سندوقییەکان کە ماوەیەک بەهۆی لافاو و بارانە چڕەکەی چەند رۆژی رابردوو گیرابوون و کێشەیان دروست کردبوو، چارەسەر دەکرێن”، شاره‌وانیی هه‌ولێر واده‌ڵێت.
هه‌روه‌ها بانگه‌وازیش ده‌كه‌ن و داوا لە هاوڵاتیان دەکەن، کە لە کاتی جێبەجێکردنی پرۆژەکەدا هاوکار بن و خاشاک و پاشماوە نەخەنە ناو کەند و ئاوەڕۆکانەوە، چونکە پێیان وایه پاراستنی ژینگە و سەلامەتیی گەڕەک و ناوچەکە، ئەرکی هەمووانە بۆ رێگریکردن لە کۆبوونەوەی ئاو و پارێزگاریکردن لە زیانەکانی بارانباریندا .
له ئێواره‌ی 7.11.2026 بارانێكی زۆر له هه‌ولێر باری و له گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێری نوێ، سێبه‌ردان و شێخ ئه‌حمه‌د و چه‌ند شوێنێكی دیكه بووه لافاوێكی گه‌وره، به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و زیانێكی زۆریش به‌ر ماڵ و موڵک و ئۆتۆمبێل و بازاڕی هاوڵاتیان كه‌وت، كه تا ئێستاش كاریگه‌ریی به‌سه‌ر ژیان و كاروكاسبی خه‌ڵكی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌وه ماوه.