لە گەڕەکی زەرگەتەی سلێمانی
دیواری قوتابخانەیەک جووڵاوە و زوو فریای نەکەون کارەسات دەقەومێ
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
دیواری قوتابخانەیەکی بنەڕەتی لە گەڕەکی زەرگەتەی سلێمانی جووڵاوە و بکەوێ کارەسات دەقەومێ.
پەیامنێری 964 چووەتە لای قوتابخانەکە و وێنە و ڤیدیۆکانی تۆمارکردووە، وەک دەردەکەوێ لەمسەر بۆ ئەوسەری دیواری حەوشەی قوتابخانەکە درزی بردووە و یەک بارانی بەخوڕی بەسە، بیخا بەلادا.
ئەگەر بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدار زوو فریا نەکەون، رەنگە کارەساتی لێبکەوێتەوە بەوپێیەی لە چەند رۆژی داهاتوودا بارانی بەخوڕ بەڕێوەیە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری