دیمەنێکی بارانبارین لە یەکێک لە شەقامەکانی کوردستان - وێنە: ئەرشیفی 964
لە هەندێک شوێن تاوەباران دەبێت
هەوروهەڵایە و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
شۆڕش قادری
هەوروهەڵایە و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە، لە هەندێک ناوچەی کوردستان بارانی بەخوڕ و هەورەبروسکە دەبێت.
وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ دووشەممە 16.11.2026 ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکانی باکوور لە ئێوارەدا نمەبارانێک دەبارێ، لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە سنوورییەکانی رۆژئاواش، ئەگەری تاوە باران و هەورەبروسکە هەیە.
بۆ سبەی سێشەممەش، لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان نمەباران دەبێت و دواتر و لە شەودا کاریگەری نزمە پەستانێکی لاوازی دەریایی سپی ناوەڕاست دەگاتە کوردستان و سەرەتا نمە باران لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژئاوا دەبارێت، کاریگەری ئەو شەپۆلە بۆ رۆژی چوارشەممە درێژدەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکان.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 21 پلەی سیلیزی
پیرمام: 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی