شارەوانی داوای لە هاوڵاتیان هەیە
مەزراو مەنهۆڵەکان پڕبوون لەزبڵ و پاشماوە و پاککرانەوە
964+
ژووری هەواڵ
فڕێدانی زبڵ و پاشماوە لەسەر شەقامەکان و مەزرا و مەنهۆڵەکان مەترسی دروست دەکات لە گیرانی مەنهۆڵکەنا و دروستبوونی لافاو لەکاتی باران بارین شارەوانیش لەوبارەیەوە داوای هەیە لە هاوڵاتیان.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاویکردەوە، ئەو کارەی کە فڕێدانی زبڵ و پاشماوەیە جگە لە پیسبوونی ژینگە مەترسیە بۆ کۆبوونەوەی ئاو و تا ئاستی دروستبوونی لافاو و زیان گەیاندن بە خەڵک و دانیشتوانانی شار .
جا شارەوانی کۆەڵێک وێنەی بڵاو کردووەتەوە کە کارمەندانی پاککەرەوە چۆن قۆڵیان لێ هەڵماڵیە و مەزرا و مەنهۆڵەکان پاک دەکەنەوە.