"بە 18 وەرەقەیە"
“مواسەفاتی زۆرە”؛ تووتییەک لە بازاڕی باڵندە فرۆشانی هەولێر سەرنجی خەڵکی راکێشاوە
964+
کۆسرەت ئەحمەد – هەولێر
تووتتیەک لە بازاڕی باڵندە فرۆشانی هەولێر بووەتە جێی سەرنج و خاوەنەکەی دەڵێت، مواسەفاتی زۆرە و نرخی 18 وەرەقەیە.
هۆشەنگ بیلال کە خاوەنی تووتییەکەیە بە 964ـی وت،” ئەم تووتییە شایی دەکات، قسە دەکات، هەڵدەپەڕێت و کە دەشگریت ناهێڵێت بێتاقەتت بی دەستت دەگرێت، مواسەفاتی زۆرە و نرخەکەشی بە 18 وەرەقەیە.”
هۆشەنگ بیلال باس لەوە دەکات تووتییەکە ماڵیکردنی کەمێک زەحمەتە و دەبێت بۆنی دەستت بکات و خواردنی پێ بدەی ئینجا ئاشنات دەبێت.
ئەو فرۆشیارە دەشڵێت: کاتێک تووتییەکە تووڕە دەبێت دەبێت نازی هەڵبگرم، ماچی دەکەم و دەستی بەسەردا دەهێنم هێوری دەکەمەوە.
پێداچوونەوە: کاکەلاو عەبدوڵا