ناتوانێت بچێت بۆ مزگەوت
دایەحاجییەک لە بەردەگای ماڵەکەی خۆی لە سلێمانی گوێ لە وتاری هەینی دەگرێت
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
دایە حاجیەكی دنیادیدە قاچەكانی شەكەتی كردووە و ناتوانێت سەردانی مزگەوت بكات بۆ نوێژی هەینی، هەر لەبەردەگاری ماڵەكەی خۆیەوە گوێبیستی وتارەكە دەبێت و نوێژەكەشی ئەنجام دەدات.
ئایشە محەمەد کەریم دانیشتوویەکی گەڕەکی شێخ محێدینی سلێمانییە و رۆژانی هەیینی لەبەردەگاکەی خۆی گوێ لە وتاری هەینی دەگرێت و نوێژ و دوعا دەخوێنێت.
ئایشە محەمەد کەریم بە 964ـی وت، “چەند ساڵێکە هەر لێرە نوێژ دەکەم، حەز دەکەم بچم بۆ مزگەوت بەڵام لەبەر نەخۆشی ناتوانم و قاچەکانم بە باشی ئیش ناکەن، ئەم گۆچانەی دەستم ەنبێت ناشتوانم بێمە بەردەرگا.”
ئایشە محەمەد دەشڵێت: هەر لێرەوە دوعا بۆ کەسوکاری خۆم و خەڵکی کوردستان دەکەم، هەمیشە داوای ئەوەش دەکەم زەلیلی سەر جێگا نەبم لە عانی خۆی خوای گەورە بمباتەوە بۆ لای خۆی
پێداچوونەوە: کاکەلاو عەبدوڵا