لە ئەنتالیا پێکەوە دانیشتن

نێچیرڤان بارزانی: کۆبوونەوەکەم لەگەڵ مەسعود پزیشکیان بەرهەمداربوو

شۆڕش قادری

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تورکیا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران پێکەوە دانیشتن و سەرۆکی هەرێم دەڵێت، کۆبوونەوەکەمان بەرهەمدار بوو.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، “ئەم بەیانییە لە ئەنتالیا کۆبوونەوەیەکی به‌رهه‌مدارم لەگەڵ سەرۆک مەسعوود پزشکیان ئەنجام دا، بیروڕامان دەربارەی دۆخی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان، عێراق و ئێران ئاڵوگۆڕ کرد”.

وەک خۆی دەڵێت، جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگی و هەوڵە هاوبەشەکان کردووەتەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە و پێداگریان کردووە کە دیالۆگ، لێکگەیشتنی هاوبەش و هاریکاری، باشترین رێگەن بەرەو ئاشتی و سەقامگیریی بەردەوام.

دوو رۆژە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لە تورکیایە بۆ بەشداریکردن لە 31ـەمین خولی کۆنفرانسی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کەشوهەوا (COP31)، کە بە سەرۆکایەتیی هاوبەشی تورکیا و ئوسترالیا بەڕێوەدەچێت.