سەروو 91 دۆلارە

نەوت دیسان رووی لە دابەزین کردەوە

شۆڕش قادری

نرخی نەوت جارێکی دیکە رووی لە دابەزین کرد و ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک لە سەرووی 91 دۆلارەوە مامەڵە دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.11.2026 لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی وزە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 91 دۆلار و 29 سەنت دیاریکراوە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ بەڕێژەی 1.58٪ دابەزیوە.

هەروەها یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 85 دۆلار و 29 سەنت مامەڵە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 1.43٪ دابەزیوە.

لە هەفتەی رابردووەوە و دوای دەرکەوتنی ئەنجامی هەڵبژاردنی نیوەخولی ئەمریکا و سەرکەوتنی دیموکراتەکان، نرخی نەوت سەربەرەوخوار بووەوە، شارەزایانی ئابووریش پێیانوایە، لەئێستادا ململانێی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بازاڕی جیهانیی نەوت هەیە و هەر گۆڕانکارییەک لە سیاسەتی ئەو وڵاتانەدا، زۆر بەخێرایی نرخی نەوت بەرز و نزم دەکاتەوە.