ئەوەی لافاو بردی

هاتوچۆی هەولێر: تابلۆی ئۆتۆمبێلە ونبووەکان بەبێ بەرامبەر دەدرێنەوە

ئەحمەد مستەفا

هاتوچۆی هەولێر دەڵێ، ئەو شۆفێرانەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بەهۆی لافاوەکەی هەولێر ون بووە و تا ئێستا نەیاندۆزیوەتەوە، دەتوانن تابلۆی نوێ بەبێ بەرامبەر وەربگرن.

بەپێی راگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر کە 964 ئەمشەو 11.11.2025 لە پێگەی خۆی بینویەتی، ئەو هاوڵاتییانەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان ون بووە، پێویستە سەرەتا سەردانی قایمقامیەتی قەزای هەولێر بکەن و نوسراوێکی پشتگیری وەربگرن.

دوای تەواوکردنی ئەم رێکارە، هاوڵاتییان دەتوانن راستەوخۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بکەن و تابلۆی نوێیان پێ بدرێتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ کرێ یان تێچوویەکیان لێ وەربگیرێت.

شەوی 7.11.2026، شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ لافاوێکی بەهێزی لە چەندین گەڕەک و شەقامی شاری هەولێر دروستکرد، ئەم رووداوە جگە لە زیانی گیانی، زیانێکی ماددی زۆریشی بە ماڵ، دووکان و ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان گەیاند و دوو هاوڵاتی شارەکەش گیانیان لەدەستدا.