"دوو رۆژە کارەبامان نییە"
دانیشتووانی گەڕەکی دەروازە بۆ کارەبا هاتوونەتەدەر و رێگایان گرت
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لە کەرکوک دانیشتووانی گەڕەکی دەروازە دژی نەبوونی کارەبا لە ماڵەکانیان هاتوونەتەدەر و رێگای سەرەکی کەرکوک بۆ سلێمانیان داخست.
کاروان ئەحمەد یەکێک لەو هاوڵاتییە ناڕازیانە قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “کێشەی ئێمە ئەوەیە کە هەموو گەڕەکەکە دوو محاویلەی هەیە و تەحەمول ناکات، پێویستیمان بە محاویلەیەکی ترە و بۆمان دابین ناکەن”.
“موحافز و کاربەدەستانی شار ئیشیان چییە، بەس پارە خواردن و دانیشتن، بەس بۆ خزم و کەسەکانی خۆیان؟!، با بێن بڵێن توانمان نییە محاویلەیەک دابین بکەین، بەڵێن بێ خۆمان دەیکڕین”، کاروان ئەحمەد وادەڵێت.
وەک ئەو هاوڵاتیانە باسی دەکەن، دوو رۆژە کارەبای نیشتمانیان نییە، چەند جارێک چوونەتە دایرەی کارەبا، بەڵام دەستی دەستیان پێدەکەن و کەس نییە وەڵامێکی گونجاویان بداتەوە و کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکات.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری