دەزگای خیرخوازیی بارزانی:
“نەوت و سۆپا و بەتانی بۆ زیانلێكهوتووان دابینکراوە”
رێباز یونس
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11.11.2026 هاوكاریی گه‌یاندووه‌ته 305 خێزان و له تۆماركردنی ناوی زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر.
مو‌سا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگاكه به 964ی راگه‌یاند، له سه‌عاتی یه‌كه‌م لافاوه‌كه، شانبه‌شانی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌ستمان به كار كرد بۆ یارمه‌تیدانی هاوڵاتیان و ئه‌و شوێنانه‌ی زیانیان پێگه‌یشت.
وتیشی، تیمەکانمان لە یەکەم رۆژەوە به زیاتر لە 320 کەس بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی هەولێر بەشداربوون و یارمەتیان گەیاندە ماڵەکان.
“قۆناغی یەکەمان تەواو کردووە و ئامارەکانمان كردووه و ماڵەکان بەشی هەرە زۆری پاکكراونەتەوە، ئەمڕۆش قۆناغی دووەمە بە گەیاندنی ئەو هاوکارییانە بۆ خانەوادەکان، كه پێكهاتوون له 100 لیتر نەوت، سۆپا، بەتانی، دۆشەک بۆ هه‌ر خانه‌واده‌یه‌ک، لەگەڵ خواردن و شیری منداڵان و جلوبەرگ”، مو‌سا ئەحمەد وای وت.
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی سێبه‌ردان و شێخ ئه‌حمه‌ده و به قسه‌ی مو‌سا ئه‌حمه‌د، گه‌ڕه‌ک به گه‌ڕه‌ک هاوكارییه‌كان ده‌گه‌یه‌نن.
ئێواره‌ی 7.11.2026 به‌هۆی بارانبارینی زۆره‌وه لافاو چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی هه‌ولێری گرته‌وه و له ئه‌نجامدا دوو هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا، كه یه‌كێكیان منداڵ بوو، زیانیش به سه‌دان ماڵ و باڵه‌خانه و ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان كه‌وت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا