پۆلیسی هەولێر:

تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان رادەستی سۆشیال میدیاکان مەکەن

شۆڕش قادری

پۆلیسی هەولێر داوا دەکات، تابلۆی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەر لافاو کەوتوون و دۆزراونەتەوە، رادەستی سۆشیال میدیاکان نەکرێن.

بەڕێوەبەرايەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا داوا لەو هاوڵاتیانە دەکات کە دوای لافاوەکە تابلۆی ئۆتۆمبێلیان دۆزیوەتەوە، تابلۆکان رادەستی هیچ پەڕە و ئەکاونتێکی سۆشیال میدیا نەکەن.

پۆلیسی هەولێر داوا دەکات، تابلۆکان ببرێنە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ، پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بەشی پۆلیسی ونبووەکان، یان نزیکترین بنکەی پۆلیس و کەرتی هاتوچۆ، بۆ ئەوەی لەلایەن ئەوانەوە بگەڕێنرێنەوە بۆ خاوەنەکانیان.