لە هەولێر
تازە 40 ئۆتۆمبێلی لافاو لێدراو دەردەهێنرێن
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
لە پڕۆژەی سڤار تاوەر و لە هەولێر، زیاتر لە 40 ئۆتۆمبێل لە گەڕاجییەک ماون و پاشماوەی لافاوەکەی لەسەر ماوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی خەریکن دەریان دەهێنن.
تیمەکانی بەرگری شارستانیش پلانەکانیان بۆ سەر سێ ئاست دابەش کردووە.
شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی لەگەڵ تیمەکان بوو، لەوێ پەیامنێری 964 خۆی گەیاندە لای و وتی، ئەوەی لەوێ پێیان وتراوە زیاتر لە 40 ئۆتۆمبێل لەناو گەڕاجییەکی پڕۆژەکە لافاو لێی داون.
بەگوێرەی قسەکانی شاخەوان سەعید، لەسەر سێ ئاست پلانیان داناوە بۆ ئەوەی کاریگەری لافاوەکە لەسەر هەولر نەهێڵن، ئەمڕۆ کۆتا رۆژیانە و وردە وردە خەریکە دۆخی شارەکە ئاسایی دەبێتەوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا