لیژنەکان گەڕاون

50 لیتر شەربەتی هەنار لە هەڵەبجە لەناوبرا

ئەحمەد مستەفا

لیژنەی عەلوەی هاوچەرخی قەزای هەڵەبجە، لە ئەنجامی سەردان و پشکنینی چەند کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ئاوی هەنار، دەستی بەسەر 50 لیتر ئاوی هەناری خراپبوو و نەشیاو بۆ خواردندا گرت.

ئەمڕۆ دووشەممە 9.11.2026، لیژنەکە سەردانێکی مەیدانی بۆ چەند کارگەیەکی ئاوی هەنار ئەنجام دا، بە مەبەستی چاودێریکردنی پابەندبوونیان بە رێنماییە تەندروستی و سەلامەتییەکان و دڵنیابوون لە پاکوخاوێنیی شوێنی بەرهەمهێنان.

لە ئەنجامی پشکنینی فیزیایی بۆ بەرهەمەکان، 50 لیتر ئاوی هەناری خراپبوو و نەشیاو بۆ خواردن دەستبەسەر کرا و دواتر بە شێوازێکی زانستی و تەندروستی لەناوبرا.

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی چاودێریکردنی بازاڕ و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و رێگریکردن لە دابەشکردنی بەرهەمی خۆراکی ناتەندروستدا گیراوە.