دەزگای نوری حیکمە تووشی زیان بووە

لافاو لە هەولێر خۆی گەیاندووەتە گیانی 5000 کتێب و قورئان

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

لافاوەکەی هەولێر زیانێکی زۆری بە دەزگای نوری حیکمە گەیاندووە، کە ناوەندێکە بۆ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز و بەڕێوەبەری نوسینگەی هەولێر دەزگاکە دەڵێ، ئاسەواری لافاو لەسەر کتێبخانەکە ئەوانی زۆر نیگەران کردووە.

مامۆستا عەبدولوەلی شەمسەدین، بەڕێوەبەری نووسینگەی هەولێری دەزگای نوری حیکمە بە 964ی رایگەیاند، لە ئەنجامی لافاوەکە، هەموو کتێبەکانی ناوەندەکە کە ژمارەیان دەگاتە نزیکەی 5,000 دانە، نوقمی ئاو بوون و زیانی زۆریان پێ گەیشتووە.

بەپێی قسەکانی، جگە لە کتێبخانەکە، قاعەیەکی تری دەزگاکەش بە تەواوی کەوتووەتە ژێر کاریگەریی لافاوەکە.

ئەم رووداوە بووەتە هۆی خەم و دڵگرانیی کارمەندان و ئەندامانی دەزگاکە، بەهۆی لەدەستچوونی ژمارەیەکی زۆر لە کتێبەکان کە بۆ فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز بەکاردەهێنران.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا