لە هەولێر

2 کاتژمێر بەیانی و 12 کاتژمێر ئێواران و شەو ماوەی موەلیدە هەڵکردنەوە

ئەحمەد مستەفا

دوای هێرشەکەی شەوی رابردوو بۆ سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر و کەمبوونەوەی دابینکردنی کارەبای نیشتمانی، پارێزگاری هەولێر بڕیاری لەسەر خشتەیەکی نوێی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان دا.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی کارەبا و سەرۆکی ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەکان، رێککەوتن لەسەر پابەندکردنی هەموو مۆلیدەکانی ناوەندی شار بە خشتەی نوێ کرد.

بەپێی بڕیارەکە، مۆلیدەکان دەبێت لە دوو ماوەدا کار بکەن:

بەیانی: 7:00 تا 9:00.
ئێوارە و شەو: 1:00ی پاشنیوەڕۆ تا 1:00ی شەو.

لەو کاتانەدا، بە بڕانی کارەبای نیشتمانی، مۆلیدەکان دەبێت دەستبەجێ کار بکەن.

ئەم خشتەیە تا ئاساییبوونەوەی دۆخی کارەبای نیشتمانی بەردەوام دەبێت و لە دەرەوەی کاتە دیاریکراوەکان کارکردنی مۆلیدەکان بۆ خاوەنەکانیان هەژمار ناکرێت.