"قەل باوکی هەموویانە"

جەوەکە هەر هی قەل و قاز خواردنە و بازاڕی گەرمە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

ئەم کەشە سەردا کە هاتووە و ئیتر بەرەو زستانیش خوا بیدا ماڵی قەل و قاز خواردنە جا ئەگەر کوردیش بێت لەزەتەکەی تەواو نابێت.

خواردنگەیەکی سلێمانی تەقریبەن هەر بەو خواردنانە بەناوبانگە و کوردەواری وتەنی قەل ق قاز و کەڵەشێریان هەیە دەست و دەمی پێوە دەخورێت.

حاجی عوسمان کە شێف و خاوەنی خواردنگەیە دەڵێت، قەل باوکی هەمویانە ئینجا قاز و کەڵەشێر لەزەتەکەیان نابڕێتەوە بەس بزانی چۆنی لێ دەنێیت و چۆن دەیخۆیت، دەشڵێت نەکەن کەوچک بەکار بهێن بەدەست و قامکی نۆشی بکەن.

ئاماژە بەوەش دەکات نرخەکانی هەندێک گرانە بەر لەبەر ئەوەی خەڵک نەترسێ و بیخوات لە بری 20 هەزار دەلێ بایی 20 دینارە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی