راگه‌یاندراوی هاوبه‌ش
“له كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی‌دا كێڵگه‌ی كۆرمۆر هێرشی كرایه‌سه‌ر”
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له راگەیاندنێكی هاوبەشی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، راگه‌یاندرا كه هێرشی تیرۆریستی كراوه‌ته‌سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر.
راگه‌یاندراوه‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
“كاتژمێر 11:00 ی ئەمشەو لەكردەوەیەكی تیرۆرستیدا كێڵگەی كۆرمۆر هێرشی كرایە سەر، هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كارەبا لە هەوڵدان بۆ ئەوەی هێرشە تیرۆریستییەكە كەمترین كاریگەریی لەسەر كاتەكانی پێدانی كارەبا هەبێت لەسەر هاوبەشانی كارەبا و بە زووترین كات بارودۆخی كارەبا ئاسایی بێتەوە “.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان
وەزارەتی كارەبا
ئه‌مشه‌و هێرشی درۆنی كرایه سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له قادر كه‌ره‌م و ئاگریش كه‌وته‌وه، كه له وێستگه‌كه‌وه سووته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با دابین ده‌كرێت.
هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و زاخۆ و چه‌ند شوێنێكی دیكه كاره‌با بڕاوه.