سبه‌ی ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 10 ده‌كرێت
یه‌ک ملیۆن و 30 هه‌زار سوودمه‌ند موچه‌كانیان له “هه‌ژماری من” وه‌رده‌گرن
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
تیمی هه‌ژماری من زانیاریی تازه‌یان له باره‌ی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی موچه له رێگه‌ی سیستمه‌كه‌یان به 964 دا، كه ژماره‌ی به‌شداربووان و سوودمه‌ندبووانی تێدا خراوه‌ته‌ڕوو.
به‌پێی نوێترین ئاماری سیستمه‌كه، 1.15 ملیۆن موچه‌خۆر تۆماركراون، له‌وانه 1.09 كارتی وه‌رگرتنی موچه دابه‌ش كراوه، هه‌روه‌ها سبه‌ی یه‌كشه‌ممه كه ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 10 ده‌كرێت، 1.03 سوودمه‌ند، موچه‌كانیان له رێگه‌ی هه‌ژماری منه‌وه وه‌رده‌گرن.
هه‌ژماری من ده‌ڵێت، 800 ئامێری ATM بۆ راكێشانی پاره له 200 شوێنی شاره‌كانی كوردستان دانراون.
به‌پێی ئاماره‌ی سیستمه‌كه، 400 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری مه‌ده‌نی، 245 هه‌زار پێشمه‌رگه و ئاسایش، 317 هه‌زار خانه‌نشین و 68 هه‌زار له خانه‌واده‌ی شه‌هیدان له رێگه‌ی هه‌ژماری منه‌وه موچه‌كانیان وه‌رده‌گرن.
ئه‌م ئامار و ژمارانه‌ش به‌پێی شاره‌كان به‌م جۆره‌یه:
هه‌ولێر 424 هه‌زار
سلێمانی 384 هه‌زار
دهۆک 197 هه‌زار
هه‌ڵه‌بجه 25 هه‌زار.
به‌پێی ئه‌و هێڵه به‌یانییه‌ی هه‌ژماری من بۆ 964ی ناردووه، له مانگی 7ی رابردووه‌وه رێژه‌ی سوودمه‌ندان له پڕۆژه‌كه له هه‌ڵكشان بووه و له 922 هه‌زار سوودمه‌نده‌وه تا ئه‌م مانگه گه‌یشتووه‌ته 1 ملیۆن و 30 هه‌زار.
“هه‌ژماری من” هه‌ژماری بانكیی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه، كه له رێگه‌ی بانك و راسته‌وخۆ له ئامێری راكێشانی پاره ATM موچه‌كانیان وه‌رده‌گرن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ رسوماتێكیان لێ وه‌ربگیرێت، ژماره‌یه‌ك بانكی كوردستان و عێراقیش له‌ناو سیستمه‌كه خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.