زاخۆ

گەنجێک بە هەورەبروسکە گیانی لەدەستدا

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ 7.11.2026 نزیک کاتژمێر 11:00 گەنجێکی تەمەن 32 ساڵ، کە خەلکی شنگالە و نێشتەجێی کەمپی ئاوارەکانە لە زاخۆ، لە گۆڕەپانی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵان هه‌وره‌بروسکە لێیدا و گیانی لەدەست دا.

گەنجەکە ناوی کیفاح حەسەن خزره‌، پیشەکەی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ بوو، وەک هەمان رۆژەکانی پێشوو بەمەبەستی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ هاتبووه‌ گوڕەپانەکە.

ئەمیر عەلی، وتەبێژی تەندروستیی زاخۆ بە 964 وت، کاتێک هێنایان بۆ فریاکەوتنی زاخۆ، لەژیاندا نەمابوو، تەرمەکە لە پزیشکی دادە و کەمێکی دیکە رادەستی کەسوکاری دەکرێته‌وه‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا